top of page

هەواڵی نوێ

بەرپرسێکی پۆلیس: هەندێک لە رۆژنامەنووسەکان فێربوون بە دەنگ داوای پۆلیسەوە نایەن، بۆ ئەوەی فەرمانی گرتنیان بۆ دەربکەین

ئێمە بەدەست ئەم رۆژنامەنووسانەوە گیرمان خواردووە، کاتێک داوایەکیان لەسەر تۆمار دەکرێت، نووسراوی ئاگادارکردنەوەیان بۆ دەکەین، بە دەنگ داواکانمانەوە نایەن، تا دادگا فەرمانی گرتنیان بۆ دەردەکات، کاتێکیش دەگیرێن، ئیتر هاوار دەکەن و دنیا تێدەگەیەنن دەیکەنە هەڵاو تا خۆیان وەکو پاڵەوان پیشان بدەن، ئیستا ئەمانە ئەو تاکتیکە فێربوون. بۆ نمونە وشیار عەبدوڵڵای بەرپرسی کەی ئێن ئێن، یەکێکە لەو کەسانەی دوو جار ئەو کارەی کردووە و داوای پۆلیسی بۆ چووە و لێی نەپرسیوەتەوە، تا فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، ئیتر کردوویەتی بە هەواڵی گەورە، ئەمەش وەکو ریکلام و خۆگەورەکردنێک بەکاری دەهێنن. تا ئیستاش چەند رۆژنامەنووسێکی میدیای ئەهلی و ئۆپۆزیسیۆنیش ئەم کارەیان کردووە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە جارێکیان بەرپرسێکی پۆلیسی سلێمانی وتی: ئیتر فەرمانی گرتن بۆ ئەحمەد میرە دەرناکەین بۆ ئەوەی نەبێت بە پاڵەوان.

///////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////////

هــەواڵ و زانـــیـــاری

هــەواڵ

لەلایەن چەند هاوڵاتییەک و کارمەندی تەندروستی گەرمیانەوە ئەم هەواڵەمان بۆ هاتووە بە پێویستمانزانی وەکو هەواڵێک بڵاوی بکەینەوەسەنتەری تیشك، كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانە و بیناكەی دەكەوێتە ناو نەخوشخانەی گشتی كەلار نزیكەی دوو مانگە تیشكی تەنوری ct بۆ حاڵەتی کوتوپڕی، لە نمونەی وەک ڕووداوی هاتووچۆ و كەوتنە خوارەوە و جەڵتەی مێشك كە ئەمانەپێویستیان بەو تیشكەیە، بەڵام كارمەند و دكتورەكانی ئەم بەڕێوەبرایەتییە ئامادەنین لەو سەنتەرە تیشكی تەنورییان بۆ بگرن، ئەمە لەكاتێكدا ئێواران بە ناوی semi private زۆر ترین تیشكی تەنوری و mri دەگیرێت بۆ خەڵك بە بڕێک پارەی زۆر. بەڵام ئەو حاڵەتانەی سەرەوە کە باسمان کرد، ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەكرێن.ئەم سەنتەرە لەلایەن چەند دكتور و كارمەندێكەوە قۆرخ كراوە، تەنها بۆ پارەپەیداکردن و بەرژەوەندی ماددی خۆیان بەكاری دێنن، بەشێوەیەک کەوتوونەتە رووتاندنەوەی ئەوانەی نەخۆشن و پێویستییان بە تیشکی تەنوری هەیە، هەروەها ئەمە لە کاتێکدا ئەو ئامێرانە هی خۆیان نییە، لە هەمووی سەیرتر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری ئەم كێشەیەیە، بەڵام چاوپشی لێكردوون و دەنگ ناکات.شایانی باسە ئەو ئامیرە كە بۆ گرتنی تیشكی تەنوری حاڵەتی کوتووپڕی ئەو رووداوانە دابین كراوە، كۆنترین ئامێرە و زیانەكەی دوو ئەوەندەی ئەو ئامێرەیە كە لە ئێواراندا بەكاری دەهێنن و پارە لە خەڵك وەردەگرن، هەر كاتێك ئەم ئامێرە كۆنە لە كار بكەویت بۆ چاك كردنی نزیكەی 3 مانگ دەخاێنێت، بەڵام ئامادە نین لەو 3 مانگەدا بە ئامێرە تازەكە تیشكی تەنوری حاڵەتی کوتووپڕی بكڕن.

دوو زیندانی نوێی پارتی ئاشکرا ئەبێت

پارتی جگە لەو هەموو زیندانە فەرمیی و نهێنیانەی هەیەتی، شوێنی تایبەتیشی هەیە بۆ کادیر و ئەندامەکانی خۆشی، ئەوانەی کە گومانیان لێدەکەن لێیان هەڵبگەڕێنەوە، یان بە هەڵویست و قسەکردنەکانیان گومان لەسەریان پەیدا دەکەن و دەبنە مەترسی بۆیان، ئەوانەی زیندانی دەکرێن و دەیانخەنە زیندانەوە، ئەوانەن، کە لە ناو پارتیی و پاراستندا کاریان کردووە و ئیستا هەڵویست، یان گومان لەسەر دڵسۆزیان پەیدا دەکرێت. سەرچاوەکە گوتی من ليرەدا ناوی دوو زیندانی نوێی پارتیتان بۆ ئاشکرا دەکەم، کە کەم کەس تا ئیستا پێیزانیوە لەوانە:

هـــۆتـــێـــل (کـــارۆخ) ١

 

1. هوتێل (کاروخ) لە مەسیفئەم هۆتێلە سەر بەمەکتەب سیاسی پارتییە و پاراستن تێکەلی نابێت، بە بریاری مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پارتی هەرکەسێک لێی بەگومان و ناڕازیی بن دەیخەنە نهۆمی دوەم و وسێیەمی ئەو هۆتێلە، کە دەرگاکانی دەکەويتە پشتەوە، لەوێدا چەند ژوورێکی یەک نەفەریان هەیە، ئەو کەسانە لەوێدا دەستبەسەر دەکەن، کەس بۆی نیە بێتە دەرەوە، ئەوانەی زیندانی دەکرێن، پەیوەندییان لەگەڵ دەرەوەدا دەبچڕێت، نەرادیۆ، نە تەلەفون، نە تەلەفیزیۆن هەمووی لێ قەدەغە دەکرێت، زیندانییەکە بۆشی نییە رۆژنامە و کتێبیش بخوێنێتەوە، یان پەیوەندیەکی لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەی بکات، رۆژانە تەنیا یەک نانی رەقی پێ دەدرێت، وەک سزادان بۆ ماوەیەکی زۆر لەم هۆتێلە کادیری لقەکان بەرەو خوار لەوێدا دەیگرێن.

هــۆتــێــل مــیــدیــا) ٢)

 

2. هۆتێل میدیا لە مەسیفئەم هۆتێلەش زیندانێکی نهێنی دیکەی پارتییە، بۆ کەسە پلە بەرزەکانە، لە نمونەی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و کارگیری لق بەرەو ژوور، ئەوانە دەبڕینە ئەم هۆتێلە و لەوێ زیندانی دەکرێن ، سەرچاوەکە ئەو نهێنییەشی درکاند، کە (عەبدولمهەیمەن بارزانی) بەرپرسی یەکەمی پاراستنی ماڵ و خانەوادەی مەسعود بارزانییە، ئەم جەلادە سڵ لەهیچ ناکەتەوە، ببڕ و بکوژ خۆیەتیی و لێپرسینەوەی لەگەڵدا ناکرێت، لە ناو شاری هەولێر دەیان دوکان و بازار و ئۆتۆمۆبیلی هەیە و کۆگای بۆ کادیرەکانی کردۆتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی، ئیشی ئەو کادێرانە کۆکردنەوەی زانیارییە، کوشتن و تیرۆرکردنی ئەوانەیە کە گوامانیان لێدەکەن سەر بە لایەنێک بن و ببنە مەترسی بۆ بنەماڵەکەیان. سەرچاوەکە ئەوەشی گوت خەلکانێکی زۆر لەدەڤەری هەولێر و دەوروبەری لە پارتی بێزاربوونە ، بەتایبەتی لەسیاسەتی خۆسەپاندنی مالی مەلا مستەفا، چونکە بەئاشکرا دەبینن منداڵە بارزانییەک لەهەزاران کادیری سۆرانی رێز و پلە و ژیانیان خۆشترە .

 

مەکی دەڵێ: "بارزانی نیعمەتی خوایە، منیش دەڵێم راستە بۆ کۆنە بەعسەییەکان وایە!

بۆ یەکەمجارە ئەمەی لەسەر حاجی مەکی روویداوە لێرەدا دەینووسمەوە حاجی مەکی ئەو کەسایەتییەی هەموو شتێک بۆ پارە دەکات. لەسەر هەموو پەتێک یاری دەکات، راستە وەکو ئەکتەرێک ناوی دەرکردووە، بەڵام ئەوانەی شارەزای هونەرن، دەزانن کە حاجی مەکی لە نواندن و تەمسیلکردنیشدا هونەرمەند نییە، ئەوەی کە ئەم کابرایەی کرد بەو ئەکتەرە ناسراوە، قەلەویی و قەبەیی لەشی بوو، کە هەر کاتێک دەردەکەوت، خەڵکی بەو لەشولارەی پێدەکەنی، نەک بە قسە نائەدەبیی و پڕوپوچەکانی، کە هیچ بنمەیەکی هونەریی و ئەدەبیان تێدا نەبوو، کاتێکیش چووە هەولێر لەوێ دەرگای بەختی زیاتر بۆ کرایەوە، چوونی بۆ هەولێر پەیوەندیی بە هەڕەشەی ئێمەوە هەبوو، بۆ یەکەمجارە ئەمە لەسەر حاجی مەکی کە روویداوەی لێرەدا دەینووسمەوە، ڕاستیەکی مێژووی هەیە ئیستا کاتی هاتوە دەبێت باسی بکەم، لە بەر ئەوەی مەکی لە ژیاندا ماوە و خۆشی ئەگەر تۆزێک شەهامەتی تێدا بێت دەبێ بێتە سەر خەت و وەڵام بداتەوە.ساڵێ ١٩٨١ ئەو کاتەی کە شەڕگەی ئێران عێراق گەرم دەبوو. شەڕ لە ووڵاتە خوێناوییەکەی عێراق و ژێر دەستی سەدامی بەعسی ناو ی قادسیەی لێنرابوو. ئەم حاجی مەکییە خەریک بوو لەگەڵ چەند فەریکە ئەکتەرێکی تردا. بڕیاریان دابوو ڕیکلام بۆ شەڕی قادسییە بکەن لەڕێگەی نمایشی شانۆگەرییەکەوە، هەروەها پڕوپاگەندە بۆ بەعس بکەن. ئەم پیاوە زلە لەو کاتەدا خەریکی پڕۆڤە کردن بوو.ئەو دەم ئێمە ئەندامی "کۆمەڵەی ڕەنجدەران" بووین کە ئەم سوکایەتییەمان بیست خەریکە بە شاری سلێمانی دەکرێت. لەکاتێکدا زۆربەی تیپە شانۆییەکان و تیپی مۆسیقاکان کە خۆیان بەشێوەیەک دوورە پەرێز دەگرت و هەڵوێشتی جەوامێرەیان دەنواند و نەیان دەویست خۆیان بخەنە ناو ئەو یارییە ترسناکەوە. کەچی حاجی مەکی و چەند کەسێکی تر سەرگەرمی ئەوەبوون. من کە ناوم (تۆڵە) بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکم بەناوی هیوا فایەق فارس، کە لە دواییدا لە بەردەمی ناوەندی رۆشنبیردا لە ساڵی ١٩٨٦دا شەهید کرا، کە بەعسییەکان لە یەکێك لەشەقامەکانی گولەبارانیان کرد. هەردووکمان بەبێ ئەوەی لەلایەن رێکخستنەوە پێمان سپێردرابێت چووینە سەر حاجی مەکی، کە لە گەڕەکی گاوران دەژیا لەنێوەڕۆیەکی گەرمدا لەدەرگای ماڵەکەیمان دا، خۆی هات و دەرگای کردەوە، ئێمەش بەبێ ترس کەوتینە هەڕەشەکردن و ئاگادارمان کردەوە، کە ئەگەر واز لەو کارە نەهێنێت، چاوەڕێی سەرەنجامێکی باش نابێت، حاجی مەکی گیانی کەتبووە لەرزین و کەوتە پاڕانەوە. پاش ماوەیەکی کەم دیار نەما و رایکرد بۆ هەولێر، لە ترسا ئیتر نەهاتەوە بۆ سلێمانی . با حاجی مەکی ئەوە بزانێت، کە ئێمە ئەو چاکەیەمان لەگەڵدا کرد، ئێستا کە دەڵێ بارزانی نیعمەتی خوایە ، منیش دەڵێم بەڕاستی وایە چونکە سەدامیش نیعمەتی خوابوو تۆ خەریک بوویت خزمەتی بکەیت . بارزانی و سەدام هەردوکیان نیعمەتن بۆ ئێوەو مانان، نیعمەتن بۆ ئەوانەی کە خۆیان هەراج دەکەن و شەرەف وکەرامەتیان دەفرۆشن. سەیری ئەم هونەر مەندانەی کورد بکەن، بۆیە میللەتی باشور ئەمڕۆ هەمووی خەریکی کڕوزانەوەن.

وازهێنانی ئەدەهم بارزانی، بۆ ئەو مەبەستەیە کە دەیەوێت خۆی بۆ سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کاندید بکات

چەند راگەیاندنێکی کوردی هەواڵی وازهێنانی ئەدهەم بارزانییان بڵاوکردەوە، گوایە لەگەڵ مەسعود بارزانیی و بنەماڵەکەیدا تێکچوون و ناکۆکییان تێکەوتووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ماوەی چوار مانگ زیاترە ئامادەی کۆبوونەوەکانی پارتیی نەبووە و لە هەموو کارێکی حیزبیش دوور کەوتۆتەوە، رۆژی سێ شەممەی رابردوو، رێکەوتی ٤ / ٢ / ٢١٠٤ بە شێوەی فەرمیی ئەدەهەم بارزانی وازی لە پارتی هێنا و دەستی لە کاری سیاسییش کێشاوەتەوە، گوایە ئیتر بۆ لەمەودوا خەریکی کاری هونەریی دەبێت.بۆ بەدواچوون لە راستیی و دروستی ئەو هەواڵە سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستن بە کوردستانپۆستی راگەیاند،سەرجەم هەواڵەکەشی بە درۆ خستەوە، وتی: ئەم وازهێنانەی ئەدهەم بارزانی راست نییە و تاکتیکە، بنەماڵەی بارزانیی لە نێو خۆیاندا رێککەوتوون، کە ئەدەهەم بارزانی واز بهێنێت، چونکە پلانێکی دیکەیان بە دەستەوەیە، ئەویش پێوەندیی بە کۆنگرەی نەتەوەییەوە هەیە، مەسعود، بارزانی شانسی ئەوەی نییە پۆستی سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی وەربگرێت، مەرجیش بۆ خۆ کاندیدکردنی ئەو پۆستە ئەوەیە کە نابێت هیچ پۆستێکی حیزبی دیکەی هەبێت، مەسعود بۆ خۆی سەرۆکی دوو پۆستی حیزبی و ئیدارییە لە هەرێمی کوردستان، هیچ کام لە نێچیرەڤان و مەسروریش ئەو شانسەیان نییە، بۆیە لە کۆتاییدا وا رێککەوتوون ئەدهەم بارزانی بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندید بکات، ئەویش دەبێت لە پارتیی دووربکەوێتەوە و بەم شێوەیە دەست لەکارکێشانەوەکەی رابگەیەنێت، ئەم پێشنیارەش حکومەتی تورکیی و دەستگای میت پێشنیاریان بۆ کردووە، چونکە دەیانەوێت لە رێگای ئەم بنەماڵەیەوە بە تەواویی کۆنتڕۆڵی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردیی بکەن.

چالاکی تۆڕێکی سیخوڕی پاراستن لە سلێمانی! کاریان چییە و خەریکی چیین؟!

مەبەست لە بوونی دەستگای هەواڵگریی، تەواوکەر و پاراستنی ئەو سیستەمەیە کە دەوڵەت و کۆمەڵگای مەدەنی پێ بەڕیوەدەبرێت، بەبێ بوونی دەزگای هەواڵگریی هیچ سیستەمێکی ئیداریی وڵاتێک ناتوانیت بەڕیوەبچێت. ئەگەر ولاتێک دەستگایەکی هەواڵگریی تایبەت پاریزگاری لێنەکات و لە مەترسی دەرەکی و ناوخۆ نەیپارێزێت، رێگا لە کاری تیرۆریستیی و فەساد و پیسخۆری نەگرێت، ناتوانێت سەقامگیر و بەردەوام بێت. بە واتایەکی تر دەبێت کاری ئەم دەستگایانە پاراستنی ئاسایشی ناوەوەی وڵات، پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پاراستنی ئەو سیستەمە بێت، کە وڵات و دەوڵەت بەڕێوە دەبات، بۆ نمونە لە ئەمەریکا دەستگای هەواڵگری ئەمەریکی (CIA) ، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی (NSA) ، هەروەها FBI ، کە تا رادەیەک رۆڵی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی هەیە.ئەو وڵات و دەوڵەتەی پێی دەگوترێت ئەمەریکا، کە ئەمڕۆ لەسەر پێ خۆی راگرتووە، بەهۆی ئەم دەستگایانەوە ماونەتەوە، لە بەریتانیاش دەزگای هەواڵگری بەریتانی (M.I.6) و خزمەتگوزاری ئاسایش (M.I.5) ، لە روسیاش (FSB)، لە ئیسرائیل موساد، لە تورکیا میت، لە ئێران ئیتیلاعات، ... هتد. هەروەک چۆن ئێسکی لەشی مرۆڤ بە پێوە دەوەستێنێت و راوەستاوە، دەتوانین رۆڵی ئەو دەستگایانەش بەو شێوەیە بۆ پێکهاتەی کۆمەڵگا و سیستەمی وڵاتەکە پێناسە بکەین، ئەو دەستگایانەی لەسەرەوە ناویان هاتووە حیزب دروستی نەکردوون (جگە لە روسیا کە دروستبوونی (FSB) مێژووەکەی بەستراوە بە KGB وپارتی کۆمۆنیستی رووسیەوە، بەڵام پاراستنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەی روس لەسەرو حیزبەوە راگیراوە). هاولاتییەکی ئەمەریکی، ئینگلیز، روس، جولەکە، ئێرانییەکی ئیسلامی، تورکێکی کەمالی، تا رادەیەک رێزی تایبەتی خۆیان بۆ ئەو دەستگایانەی وڵاتی خۆیان هەیە، دەزانن بۆ چ ئامانجێک دروست بوون و چ ئەرکێکی گەورەیان پێ سپێردراوە. کوردستان، تا ئیستا وەکو دەوڵەت بوونی نییە، تەنانەت لە دوای دروستبوونی هەرێمی کوردستانەوە، مەرجەکانی بوونە نەتەوەبوونیشی کەوتۆتە گومانەوە، پارتیی و یەکێتیی ئەو هەرێمە بەڕیوەدەبەن، ئامانج و ستراتیژێکی تایبەت بە دەوڵەتی کوردیی، تەنانەت، کوردبوونیشیان نییە، بە پراکتیک کوردیان وەک نەتەوە پێناسە نەکردووە، خاکی کوردستانیان وەک مێژووەکەی لە عێراق جیانەکردۆتەوە، هەرێمی کوردستان، لەناو دەوڵەتی عێراقدایە، هەروەک چۆن ویلایەتێکی ئەمەریکی لەناو وڵاتی ئەمەریکادایە، تەنها لە رووی ئیدارییەوە کۆمەڵێک یاسای تایبەت بە خۆی هەیە، هەرێمی کوردستانیش لە عێراقدا ئاوایە، وەزیرێکی هەرێمی کوردستان کاتێک بیەوێت پرۆتۆکۆلێک لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا واژوو بکات. دەستەڵاتی وەزیرێکی عێراقی نییە، بۆیە هەڵە و ناحاڵییبوونە ئەگەر زۆر کەس پێی وابێت لە دوای راپەڕین، کورد بە مافی خۆی گەیشتووە و هەرێمێکی سەربەخۆی هەیە، بە پێچەوانەوە لەسەردەمی حوکمی سەدام و پێشووتریشدا کورد و باشووری کوردستان، نەتەوەیەکی تێکشکاو و نیشتیمانەکەی (باشور) سێ پارچە نەبوو. ئەرکی دەستگا هەواڵگرییەکانی پارتیی و یەکێتیی، بەپێچەوانەی سروشتی دەستگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی تر، رەفتاریان کردووە و دەیکەن، چونکە مێژووەکەیان ئەوە دەڵێت کە دەبێت ئەمە بکەن، کە ئیستا دەیکەن، نەک وەک ئەوەی بەرژەوەندی گەلی کورد دەخوازێت ئەوە بکرێت.ئەو دەستگا هەواڵگریانەی لە کوردستاندا بوونیان هەیە، دروستکراوی دوو حیزبی دەسەڵاتدارن، ئەو دوو حیزبەش دوو بنەماڵە بەڕیوەی دەبەن، هەر لە سروشتی بەڕیوەبردنی ئیدارەی هەرێمدا دەردەکەوێت، کە دەستگا هەواڵگرییەکانیش ئامانجیان تەنها پاراستنی بنەماڵە و حیزبە، نەک پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوە و نیشتیمان. کاتێک مەسعود بارزانی لە ٣١ / ٨ / ١٩٩٦ دا سوپای بەعسی کرد بە هەولێردا، بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەمەریکی وتی: ئەگەر من ئەو کارەم بکردایە، یەکسەر پاسەوانەکەی خۆم دەیکوشتم، پاسەوانەکەی کلینتۆن کارمەندێکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا بوو، ئەو پاسەوانە ئەرکی ئەوە نییە تەنها پاسەوانی گیانیی سەرۆکی وڵاتەکەی بێت، بەڵکو ئەرکێکی گەورە و پیرۆزتری هەیە، ئەویش پاریزگاری خاک و نیشتمانی ئەمەریکا و پاراستنی بەرژەوەندیی گەلی ئەمەریکییە.لە هەرێمی کوردستاندا پارتیی و یەکێتیی دوو دەستگای هەواڵگریی تایبەت بە خۆیان هەیە: دەستگای زانیاریی، دەستگای پاراستن، هەروەها دەستگای دژە تیرۆر و دەستگای ئاسایش.دەستگای زانیاریی: لە ئێران دروست کراوە، لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی ئێراندایە و سەرپەرشتی دەکات، مەرجی کارکردن لەم دەستگایەدا ئەوەیە کە دەبێت ئەو سیخوڕە یەکێتیی بێت. زۆربەی ئەندامانی ئەم دەستگایە مەیلیان بەلای بنەماڵەی تالەبانییشدا هەیە، لە هەمانکاتدا سەر بە ئیتیلاعاتی ئێرانیشن و زانیاریی بە ئێران دەدەن، بۆ نمونە ئێران داوای چییان لێ بکات دەبێت بەجێی بهێن، وەک تەسلیمکردنەوەی هەر کوردێک، بەتایبەتی کوردی رۆژهەڵات، یان بە دوو قۆڵی تیرۆرکردنی هەر کەسێکی تر کە بزانن لە دژی بەرژەوەندی و سیاسەتی ئێران کار دەکات.لە پاڵ ئەو کارانەی سەرەوەدا دەستگای زانیاریی، هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر هاوڵاتیانی کورد و هەڵسوکەوت و تاقیکردنەوەی زمان و ژیر زمانی خەڵکی، تا بزانێت چۆن بیردەکەنەوە، زۆربەی ئەو زانیارییانەی، کە ئێران تەنانەت وڵاتانی تر وەکو ئەمەریکا، تورکیا، ئیسرائیل یان هەر لایەنێکی تر پێویستیان پێی بێت ئەمان پێیان دەفرۆشنەوە. فرۆشتنەوە بەو مانایەی، زۆربەی کارمەندانی دەستگای زانیاریی، کار بۆ ئەو لایەنانەش دەکەن و پەیوەندییان هەیە، لە پێناو بڕێ پارەدا زانیاریی پێویست کۆدەکەنەوە و دەفرۆشن.ئەرکێکی تریشیان، لە سنوور دەسەلاتیاندا کۆکردنەوەی زانیاریی لە سەر حیزبەکانی دیکەیە وەک پارتی، گۆڕان، ئیسلامی و حیزبەکانی تر.دەستگای زانیاریی، زیندانی تایبەت بە خۆی هەیە، لەوێدا کاری ئازاردان و کوشتن و شاردنەوەی لاشەی گیراوەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت. هەر کەسێک لەگەڵ ئەم دەستگایانەدا کار بکات، ناتوانێت دەست لە کار بکێشێتەوە و واز بهێنێت، خاڵی وەستان و کۆتایی، یان گەڕانەوە نییە، وازهێنان واتە تێداچوون و لەناوبردن. ئەم دەستگایە وەک دەستگای پاراستن لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پارتییدا چالاکیی سنوردارە ، بەڵام پارتیی بە پێچەوانەوە رێگای پێدراوە و چالاکترە.دەستگای هەواڵگری پاراستن: ئەرکەکانی ئەمیش هەروەک دەستگای زانیارییە، لەگەڵ تورکیادا پەیوەندییان تۆکمەتر و بەهیزترە، هەروەها لەبەر ئەوەی مێژووی دەستگای پاراستن ئەوەش دەخوازێت، کە هاریکاری ئیتیلاعاتیش بکات و لەگەڵ ولاتانی دیکەشدا دەست تێکەڵ دەکات. ئەم دەستگایە مەنسوری کوڕی مەسعود بارزانی بەڕێوەی دەبات، بەو واتایەی تەنها لە پێناو خزمەتی بنەماڵەی بارزانییدایە، نەک کورد، ئەم بنەماڵەیەش لە خزمەتی داگیرکەر و دوژمنانیی کورددان. دەستگای هەواڵگری پاراستن لەگەڵ دەستگای زانیاریی، هاریکاریی و لێکنزیکبوونەوەیان هەیە، ئەویش لەو خاڵەدا یەک دەگرنەوە، کە بۆ خزمەتی داگیرکەر و دوژمنانی کورد، زانیاریی لەسەر هاوڵاتیانی کورد ئاڵوگۆڕ دەکەن، دانانی خەسرەو گوڵمحەمەد بە جێگری مەسرور بارزانی بۆ ئەو مەبەستە بوو.دەستگای دژە تیرۆر: هەمان کاری دەستگای زانیاریی بەڕێوە دەبات، تەنها جیاوازییەک، هەبێت، ئەویش ئەوەیە، کە ئەم دەستگایە راستەوخۆ سەر بە بنەماڵەی تالەبانییە و دەستکراوەیە بۆ کوشتن و بڕیین و تیرۆرکردنی ناحەز و نەیارانی بنەماڵەی تالەبانیی، هەرچی زانیارییەک لە نێو دەستگای زانیارییدا هەیە، ئەمان لەبەر دەستیاندایە و بەکاری دەهێنن، ئەوانەی لەناو ئەم دەستگایەدا کار دەکەن، کەسانی پیاوکوژ، بێ ویژدان و خوێن ساردن، ئاستی خوێندەورایی و هەستی نەتەوەییان نییە، زیاتر عەشایریانە بیردەکەنەوە و رەفتار دەکەن، بۆیە هەر ئەرکێکیان پێ بسپێردرێت، بێ سێ و دووکردن ئەنجامی دەدەن، یەکسەر دەمامکی خۆیان دەکەن تا نەناسرێنەوە، پیسترین کاری قێزەوەندیی نامرۆڤانە ئەنجامی دەدەن، لە کاتی پشوویاندا خەریکی خواردنەوە و رابواردنن تا ئەو کاتەی فەرمانێکیان بۆ دەردەچێت وەک هەڵقەلەگوێیەک بەجێی دەهێنن، جگە لە کوشتن و بڕین هیچ ئەرکێکی تریان نییە.پارتیی و دەستگای پاراستن چالاکانە لەناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی یەکێتییدا، لە سلێمانی و کەرکوک، بێ ترس و بێخەم کاری خۆیان ئەنجام دەدەن، چەندین تۆڕی نهێنییان هەیە، هەر یەکە کاری تایبەتی خۆی پێسپێردراوە.کوردستانپۆست توانی زانیاریی لە سەر یەکێک لەو تۆڕانە بەدەست بهێنێت، کە ماوەیەکی دوور و درێژە لە سلێمانیی و کەرکوک و ناوچەکانی تر سیخوڕی بەسەر هاوڵاتیان و نووسەر و رۆژنامەنووسانەوە دەکەن، موو نەرم و کەوییان دەکەن بۆ پارتیی. کەسێک، کە وەک کادیرێکی لقی ٢١ی پارتیی خۆی بە کوردستانپۆست ناساند، چەند زانیارییەکی لە سەر تۆڕێکی ترسناکی دەزگای پاراستن لە سلێمانی ئاشکراکرد، لە توێی ئەو زانیارییانەدا ناوی چەندین کەسی تێدایە، سەرەتا ئەوەشی باس کرد، کە بەهۆی ئەوەی بنەماڵەی بارزانی و پارتیی قایمکار و نهینی پارێزن، بەڵام حاڵی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی لە یەکێتی نیشتیمانی باشتر نییە، بە قسەکانییدا ئەوەی درکاند، وتی: گەرەنتیتان دەدەمێ، ئەگەر حاڵ وا بڕوات و چەند مانگێکی تر خەڵکی کوردستان بێ مووچە بێت و حکومەتی مالکیی ئاوا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات، پارتی بە فویەکی مالکی دەکەوێت، چونکە بنەماڵەی بارزانی مەستی دەسەڵات و پارە و دزیی و رابواردنن، ئاگایان لە خۆیان نەماوە، بەنمونە من، کە کادیرێکی چالاکیی ئەو حیزبەم و لە ناو دەزگای پاراستندا کار دەکەم، ئیستا بڕوام پێیان نەماوە، فەسادیی و بێ متمانەیی، هەروەها تەپیین و داڕوخانی موراڵ و ئەخلاق سەرتاپای رێکخستنەکانی ناو پارتیی گرتۆتەوە، کەس متمانەی بەکەس نەماوە.ئەو تۆڕەی کە لە سلێمانی زۆر چالاکن ئەمانەی خوارەوەن:

  هــەواڵ و زانـــیــــاری مـۆسـیـقـا

کورد لە بواری هونەری مۆسیقا و گۆرانیدا یاریەکی دۆڕاو دەکات

 

ئایا سەردەمی گۆرانی سیاسی (سرود)ی کوردی بەسەرچوو؟ئەوانەی کە پێیان وایە سەردەمی گۆرانی سیاسی کوردی تەواو بو زۆر هەڵەن بگرە ئێستاش قۆناخەکە وا دەخوازێت کە گۆرانی سیاسی کوردی لە لوتکەدا بێت، بەڵام دیارە لە ئاهەنگەکانی دەشنێ و پەرواز و لۆکە و ئەوانی تردا کە لە دەرەوەی کوردستان دەکرێت ئەوەی ناوێرن دەستی بۆ بەرن باس لە کێشەی سیاسی کورد و کوردستانە و دەیانەوێت بە نێرگز نێرگز سۆز و بەزەیی عەرەب و تورک و فارس بۆ کێشە سیاسی و نەتەوەییەکەی کورد ڕابکێشن.گریمان با وای دانێن کە ئامانج لەم کارە ناساندنی گۆرانی و مۆسیقای کوردیە بە دەوروبەر، ئێ باشە خۆ لە کاتی سەدام حسێنیشدا تەلەفیزۆن و ڕادیۆی کەرکوک و بەغا هەوڵیان دەدا کە لە ڕێگەی ئیتیحادیەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و کەرکوک و خانەقینەوە هەمان ئەو نێرگز نێرگزە بەکار بهێنن کە ئێستا بێ پەروا لە وڵاتە عەرەبیەکاندا دوبارە و سێ بارە و چەند بارە دەکرێتەوە!

فێستیڤاڵی بەبازاڕکردنی ژنی کورد!

 

لە شەوی ٢٧ی ئەیلول شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٣ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا و لە کۆی نزیکەی ٥٠ کچی کورد ١٢ کچ بۆ کێبڕکێ لەسەر ئەو نازناوە هەڵبژێردرابوون، سەرەنجام کچێکی نیشتەجێی ئەوروپا نازناوی سەرەکی شاجوانی کوردستانی پێدرا و ٥ کچی دیکەش بە شاجوانی (ئاشتی، زەوی، ئەنتەرنێت، گەشتیاری، جلی کوردی) هەڵبژێردران.ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان لەلایەن کۆمپانیایەکی بازرگانی بەڕێوەدەبرا و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی پارێزگای هەولێر و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم هاوبەشی چالاکییەکە بوون کە ناویان لێنابوو فێستیڤاڵی بەبازاڕکردن. من ڕاستەخۆ لە تەلەفزیۆنەکانەوە سەیری تەواوی ئاهەنگەکەم کرد کە هەستم نەکرد فێستیڤاڵێکی کەلتوری یان فۆلکلۆری یان شکۆمەندبێت بۆ ژنانی کورد و چاندی کوردی، ئەوەی دەبینرا هەوڵێکی پاکتاوکردنی چاند و کەلتوری کوردی بوو لەگەڵ بێ بەهاکردنی شکۆی ژن، ئەوەی لە هەمووی سەرەکیتربوو ژن لەو فێستیڤاڵە وەک کاڵایەک نمایش کرا و کۆی ئاهەنگەکە بارگاوی بوو بە بازرگانی و سەرمایە. سەرەتا با چەند تێبینیەک بخەمەڕوو لەسەر بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە:1. هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان لەژێر ناوی فێستیڤاڵی بەبازاڕکردن بوو کە تیایدا ژنی کورد وەک کاڵایەک بە جلی مۆدێرن ڕازێنرانەوە و ئەو سوکایەتی کردنەش وەک دەستکەوت و داهێنانی کورد پیشانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان درا.2. لە بەشی گۆرانی ووتنی ئاهەنگەکە، گۆرانیبێژانی عەرەب و ئەلبانی و یۆنانی لەگەڵ سەمای یۆنانی، و گۆرانی تورکی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی بە دەنگی چەند بەچکە گۆرانبیژێکی دەنگ ناخۆشی کورد شانۆکەیان داگیرکردبوو و زۆر چاوەڕوانیم دەکرد گۆرانبیژێکی کورد دەرکەوێت بە موزیک و ئاوازی کوردی شادمان بکات و سەروەتی هونەری و کەلتوری ئەم نیشتیمانە پیشانی میوانە بیانییەکان بدات بەڵام بەداخەوە نەمانبینی و موزیکی بیانی بەسەر کۆی ئاهەنگەکەدا زاڵ کرا! کە سەیری ئەو دیمەنانەم دەکرد ئەو پرسیارە لام دروست دەبوو "دەبێ ئێستا هەستی میوانە بیانییەکان چی بێت؟ تۆ بڵێی گاڵتەمان پێبکەن، یاخود تۆ بڵێی وا هەست بکەن کە ئێمە بێ موزیک و بێ گۆرانی و بێ ئاوازی ڕەسەنی کوردین، یان ڕەنگە پێیان وابێت ئەوە شەوە ئاهەنگێکی چەند سەرمایەدارێکە و کچانیش بۆ خۆشکردنی کەشوهەوای ئاهەنگەکە وەک نمایشکار بەکاردەهێنرێن، لە بنەڕەتیشدا هەڵبژاردنی شاجوان مۆدێلێکی ڕۆژئاواییە و لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە بۆ بەکاڵاکردنی ژنان.3. لیژنەیەکی قەرەباڵغ پێکهێنرابوو بۆ دەستنیشانکردنی شاجوان، ئەوەی سەیروسەمەرە بوو ئەوەبوو لەناو لیژنەکە کەسانێک لەژێر ناوی شارەزا لە زانستە ڕامیارییەکان و ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر هەبوون، نازانم ئەو شارەزاییانە چ پەیوەندییەکیان بە هەڵبژاردنی شاجوانەوە هەیە!4. هەڵبژاردنی شاجوان گوایە بەتەنها لەسەر بنەمای جوانی ڕوخسار نییە، بەڵکو ڕەچاوی هۆشیاری و زمانزانی و بڕوانامە و پڕۆژە بۆ خزمەتی کوردستان دەکرێت، بەڵام ئەو بنەمایانە بەگشتی بەدی نەدەکران، چونکە لە وەڵامی پرسیارەکانەوە دیاربوو کە توانای فەرهەنگی بەشداربووەکان زۆر لە ئاستێکی نزمدابوو، بۆ نمونە؛ یەکێک لە ئەندامانی لیژنە پرسیاری لە یەکێک لە کچە بەشداربووەکان کرد و ووتی؛ ئەگەر ببیت بە شاجوان پڕۆژەت چییە بۆ بواری گەشتیاری لە کوردستان؟! کچەکە تووشی شۆک بوو و وەک ئەوەی قەت بیری لەو پرسیارە نەکردبێتەوە و ووتی؛ بە هەر چوارلای جیهاندا دەگەڕێم و کەلتوری کوردی بە دەرەوە دەناسێنم! ئێ ئازیزی من گەڕانت بە جیهاندا چ سودی هەیە بۆ گەشتوگوزاری کوردستان، ئەوە تەنها سودی بۆ گەشتوگوزاری خۆت هەیە، جگە لەوەش تۆ لە یەکەمین دەرکەوتنت پشتت لە کەلتوری کوردی کرد و چۆن دەتوانی دوایی باس لە چاند و هونەری کوردی بکەی؟!ئەوەی منی تووشی شۆک کرد ئەوەبوو فێستیڤاڵێک ئەگەر بۆ بەبازاڕکردن و پێشخستنی کەرتی گەشتیاری سازدەکرێت، بۆ دەبێ خانمانی ئێمە ببنە کاڵا و نمایش بکرێن تەنها لەپێناو بەرژەوەندی ئابووری، یان بۆچی کۆمپانیایەکی بازرگانی بەو کارە هەڵدەستێ و سەرنجی خەڵک ڕادەکێشن گوایە شاجوانی کوردستان هەڵدەبژێرن نەک هەوڵی پێشخستنی گەشتیاری، یاخود ڕاستیەکەی ئەوەیە ئێوە کچانی کورد بەکاردێنن و وەک کاڵا نمایشیان دەکەن بۆ ئەوەی گەشتیاران نرخیان لەسەر دابنێن و سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشن و کە سەردانی هەرێمیان کرد پرسیاری کڕینی کچی کورد بکەن. من تێنەگەیشتم چ پێشکەوتن و شارستانیەت لە نمایش کردنی ژنان دا هەیە و بۆ بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کچانی نازداری ئەم وەڵاتە دەکرێت، نەدەکرا لەبری ئەو بێ ڕێزییە توانا و وزە شاراوەکانی کچان و ژنان بەگەڕبخەن و هانی کچانی کورد بدەن لە بوارە جۆراوجۆرەکان خزمەتی خۆیان و کۆمەڵگە بکەن؟!یەکێک لە سەمەرەکانی دیکە ئەوەبوو؛ شاجوانی زەوی و گەشتیاری و ئینتەرنێت و جلی کوردی و ئاشتی دیاری کران بەبێ ئەوەی ئەندامانی لیژنەکە ئاگاداری ئەو بابەتە بن، یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە بە ئاشکرا ووتی ئێمە لەو بابەتە ئاگادارنەبووین کە چەند شاجوانێکی دیکە دیاریکران! من سەرم سوڕماوە و هەرچەندە بیردەکەمەوە نازانم شاجوانی ئینتەرنێت مانای چییە! ڕەنگە ئەو شاجوانەی کوردستان ببێتە لۆگۆ بۆ ڕیکلام کردن لەسەر ئینتەرنێت! یان تۆ بڵێی شاجوانی ئاشتی ببێتە هۆی ئەوەی لە بەشەکانی کوردستان ئاشتی بەرقەرار ببێت! یان تۆ بڵێی شاجوانی جلی کوردی بە جلی بیانی چی بۆ خزمەتی جلی کوردی بکات؟! یاخود شاجوانی گەشتیاری و زەوی مانای چی دەگەیەنن و دەتوانن چی بکەن بۆ ژنانی بەشمەینەتی ئەم وەڵاتە، خۆ ڕەنگە ئەو هەموو "شا"یانە کۆببنەوە و بڕیاربدەن کە لەژێردەستی زیهنیەتی پیاودا بمێننەوە و لە بەرامبەر ئەو نرخەی بۆیان دانرا لەژێردەستی پیاواندا بەردەوامی بە ژیان بدەن. کارەسات ئەوەیە لەم وەڵاتەدا بەدەیان ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بەتایبەت بوونیان هەیە، بەڵام درک بەوە ناکەن ئەو یاری کردنە بە کچی کورد و بەکاڵاکردنیان چەندە بێ ڕێزییە و لەکەدارکردن و ناشیرینکردنی شکۆی کچی کوردە. دەبوایە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگری بکەن لە سوکایەتی کردن بە مێینە نەک خۆشیان ئاسانکاری بکەن بۆ ئەو بێ ڕێزییانەی بە کچی کورد دەکرێت. بەڕای ئێوە ئەگەر حەپسە خانی نەقیب و لەیلا قاسم و شیرینی عەلەم هولی لەژیاندا بوان و ئاگاداری بابەتی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان و بەکاڵاکردنی شاجوانەکانی کورد بوان کاردانەوەیان چی دەبوو؟!

Hamarang

بەشی هەواڵ

Hamarang
Hamarang
Hamarang

پەیوەندی بکە بە بەڕێوبەر لە ڕێگای فەیسبووک

Rawa H.Koye E
hackeriskurd@yahoo.com

 

Mail:rawalast@Gmail.com

  • Facebook App Icon
  • Google+ App Icon

Hamarang

بۆ هەرکێشەیەک سەردانی بەڕێوبەر بکە لە فەیسبووک

 

 

 

ئەم ماڵبەرە کراوەتەوە بۆ ئێوەی ئازیز و خۆسەویست هیوادارم سوودی زۆری هەبێت بۆتان سوپاستان ئەکەین

مـــــــــاڵــــــــــــپــــــــــــەری هــــــــــەمـــــــــــــەڕەنــــــــــــــگ

 

 

© 2014 مــــاڵــــپــــەری هــــــەمــــەڕەنــــگ

bottom of page